پەرلەمانی عێراق كۆبوونەوەكەی سەبارەت بە یاسای هەمواری هەڵبژاردنی پارێزگاكان دواخست

بڕیار بوو، دوێنێ پەرلەمانی عێراق بە مەبەستی یەكلاكردنەوەی چارەنوسی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و هەروەها چارەنووسی دەستەی ئەمینداری تۆڕی میدیایی عێراق كۆببێتەوە، بەڵام كۆبوونەوەكە دواخرا بۆ كاتژمێر ٨:٣٠ خولەكی ئەمشەو.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی پەرلەمانی عێراق كارنامەی دانیشتنەكەی بڵاوكردەوە و تیایدا هاتووە، پەرلەمان بە مەبەستی یەكلاكردنەوەی چارەنوسی دوو پرۆژە یاسا كۆدەبێتەوە، كە بریتین لە هەمواری یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و دەستەی ئەمینداری تۆڕی میدیایی عێراقی، بەڵام كۆبوونەوەكە ئەنجام نەدراو دواخرا.

ئاماژە بەوەشكراوە، بڕیارە كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق لە كاتژمێر ٨:٣٠ خولەكی شەو بەڕێوەبچێت.

پیشتریش لیژنەی ناوەندی خۆپیشاندانەكانی بەغدا بڵاویكردەوە، دژی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەپێی سیستمی سانت لێگۆ، لە بەردەم بینای پەرلەمان خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن، لەو چوارچێوەشدا لە درەنگانی شەوی ڕابردوەوە ژمارەیەك خۆپیشاندەر لە بەردەم بینای پەرلەمانی عێراق دژی یاسای هەڵبژاردنەكان دەستیان بە دەربڕینی ناڕەزایەتی كردووە.

هـ.ئ

Comments are closed.